(Operating system)به بڕبڕه‌ی پشتی کۆمپیۆته‌ر داده‌نرێت، هه‌روه‌ها پڕۆگرامگه‌لێکن که ده‌توانین بڵێین پردی پێوه‌ندی نیوان هاردوێر و سۆفتوێره‌کانن.یان به واتایه‌کی دیکه ئه‌و پڕۆگرامانه‌یه که زمانی هاردوێره‌کان وه‌رده‌گێڕن بۆ زمانی سۆفتویره‌کان و به پێچه‌وانه‌وه.
له به‌رجه‌سته‌ترین جۆره‌کانی (operating system) ده‌توانین ئاماژه بکین به ئێم ئێس دۆس،ئێم ئی، لینۆکس،ئوبونتو،ویندۆوز98، ویندوز ئێکس پی و له ئاکامدا ویندوز7، که به حه‌فته‌مین نه‌وه‌ی ئۆپێره‌یتین سیسته‌مه‌کانی جۆری ویندوز داده‌نرێت و هه‌روه‌ها زۆرترین رێژه‌ی لاینگرانی له نێوان به‌کارهینه‌راندا هه‌یه.
هه‌ر سۆفتوه‌یرێک به سه‌دان و بگره هه‌زاران سه‌عات له لایه‌ن پرۆگرامنووسه‌کانه‌وه (مبرنج)کاری له سه‌ر ده‌کرێت تاکوو درووست ده‌کریت و ئیمه ده‌توانین که‌لکیان لیوه‌ربگرین و کاره‌کانی خۆمانی پێ ئه‌نجام بده‌ین.تا نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو هیج یاسایه‌ک بۆ(copy writ) نه‌بوو و پرۆگرامنووسه‌کان که‌مترین قازانجیان له کاره‌که‌یان ده‌کرد و زۆربه‌ی ئه‌و داهاته‌ی که له فرۆشتنی ئه‌م پرۆگرامانه به‌ده‌ست ده‌هات ده‌چووه گیرفانی فرۆشیاره‌کان.له ئاکامدا به هه‌وڵ وتێکۆشانی بلیمه‌ته‌کانی پرۆگرامنووسی وه‌کوو(بیل گه‌یتس) یاسای کۆپیرایت هاته کایه‌وه بۆ رێگرتن له هه‌ر جۆره کۆپی کردنی پرۆگرامه‌کان به شیوه‌ی نایاسایی و سزادانی سه‌رپێچیکه‌ران.زۆربه‌ی وڵاته پیشکه‌وتووه‌کان دانیان به‌م یاسایه‌دا ناوه.هه‌رێمی کوردستانیش یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که دانیان به‌م یاسایه‌دا ناوه.
ئه‌م یاسایه هه‌موو به‌رهه‌مه مه‌جازییه‌کان،له موسیقاوه و فیلمه‌وه بگره تا پرۆگرامه کۆمپیۆته‌رییه‌کان ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که دیاره له هه‌رێمی کوردستاندا رۆژانه ئه‌م به‌رهه‌مانه به شێوه‌ی نایاسایی کۆپی ده‌کرێت و ده‌فرۆشرێت و تا ئێستاش هێچ چاره‌سه‌رێکی جێدی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.بابه‌تی ئه‌م راپۆرته له سه‌ر به‌کارنه‌هێنانی ویندۆزی ئۆریجناڵه له هه‌رێمی کوردستاندا.پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی له هه‌ریمی کوردستاندا ویندۆزی ئۆریجناڵ به کار ناهێندریت؟ بۆ وه‌رگرتنی وڵامی ئه‌م پرسیاره، پرسیارم له ئاروین قۆناغی چواره‌می کۆمپیۆته‌ر له زانکۆی سه‌لاحه‌دین کرد.
ئاروین) ئه‌من 9 ساله له کۆمپیۆته‌ر که‌لکوه‌رده‌گرم و تا ئێستاش ویندۆزی ئۆریجناڵم به کار نه‌هێناوه.ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆیه‌کی هه‌یه و پێموابی زۆربه‌ی به کارهێنه‌رانی دیکه‌ش به‌م هۆیاناوه ویندۆزی ئۆرجیناڵ به‌کارناهێنن.
یه‌که‌م:توانای گیرفانم ئه‌وه‌نده نیه بتوانم ویندۆزی ئۆریجناڵ بکڕم،چوونکه به ته‌نیا پاره‌ی ویندۆزه‌که نیه،ویندۆزی ئۆریجناڵ پڕۆگرامی ئۆریجناڵی ده‌وێت.واته هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که به‌کاریان ده‌هێنی له (مایکرۆسۆفت ئۆفیس)ه‌وه بگره تا پرۆگرامه پسپۆڕییه‌کانی وه‌کوو3d max)( و هتد...،ده‌بێ ئۆریجناڵ بن.ئه‌گه‌ریش بمه‌وێت هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه به شێوه‌ی ئۆریجناڵ بکڕم نرخه‌که‌ی ده‌کاته 3 یان 4 ئه‌وه‌نده‌ی کۆمپیۆته‌ره‌که‌م.چوونکه نرخی پڕۆگرامێکی وه‌کوو فۆتۆشۆپ 640 دۆلاره.یان پڕۆگرامی مایا نرخی 2400 دۆلاره.
پرسیار؛کاریگه‌ری ئاپڵێکه‌یشێنی نائۆریجنال له سه‌ر ویندۆزی ئۆریجناڵ چییه؟
ئاروین) ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که له بازار به نرخێکی هه‌رزان ده‌فرۆشرێن،یان سریالنامبێری دزراویان پێدراوه یان کره‌ک کراون.واته بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر ویندۆز ئینستۆل بکرێن به شێوه‌ی ئۆتۆماتیک ده‌ستکاری ریجێسترای ویندۆز ده‌کات.بۆیه ئه‌گه‌ر ویندۆزه‌که‌یشت ئۆریجناڵ بووبێ، له‌م حاڵه‌ته‌دا له گه‌ل ویندۆزه کۆپییه‌کان که نرخیان 3یان 4 هه‌زار دیناره هیچ جیاوازییه‌کی نابێت.
هۆی دووهه‌میش ئه‌وه‌یه‌که له راستیدا ویندۆزی ئۆریجناڵ و ویندۆزی کۆپی که(genuine)کراوه جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان نییه،ویندۆزی کۆپی هه‌ر هه‌مان ویندۆزه که مایکرۆسۆفت درووستی کردووه به‌و جیاوازییه‌وه که لایسێنسی نیه و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ساپۆرتی ناکات بۆ ئاپدێت کردن.منیش پێویستم به پشتیوانی مایکرۆسۆفت نیه.ده‌توانین نۆسخه‌یه‌کی به‌کاپ (back up)له ویندۆزه‌که‌مان هه‌ڵگرین و ئه‌گه‌ر رۆژێک کێشه‌یه‌ک بۆ ویندۆزه‌که‌مان هاته پێش یان خێراییه‌که‌ی که‌م بووه‌وه له‌م نۆسخه‌یه که‌ڵکوه‌ربگرین.به ڕای من ته‌نیا سۆفتوه‌یرێک که پێویسته پاره‌ی بۆ خه‌رج بکه‌ی ئانتیڤایرووسه.
ئاروین له وڵامی پرسیاره‌که‌ی مندا که ئایا ئه‌م کاره له باری ئه‌خلاقیییه‌وه درووسته یان نه؟ گوتی؛ له باری ئه‌خلاقییه‌وه ره‌نگه کارێکی خراپ بێت به‌ڵام کاتێک له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌ته‌کانیشدا ویندۆزی کۆپی به‌کار ده‌هێنن ،ئه‌ی بۆچی بۆ من کارێکی خراپه،پێموانیه کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش پیویستی به پاره‌ی ئێمه بێت،چوونکه له لایه‌نه‌کانی تره‌وه قازانجی خۆی ده‌کات.ئه‌و یاسای کۆپیڕایته که مایکرۆسۆفت دایناوه یاسایه‌کی یه‌کلایه‌نه‌یه ومافی به‌کارهێنه‌رتێیدا له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.با ئه‌وه‌یشمان له بیر نه‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ویندۆزه کره‌ککراوانه له بازاردا نه‌بوایان نرخی ویندۆزی ئۆریجناڵ به جێگه‌ی 199 دۆلار،هه‌زار دۆلار ده‌بوو.له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ویندۆزی ئۆریجناڵ هه‌نگ نه‌کردنی کۆمپیۆته‌ر، خێرایی زۆر، پشتیوانی مایکرۆسۆفت بۆ ئاپدێت کردن وخۆڕاگر بوونه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی هه‌کێره‌کان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سیسته‌مه‌که‌مان.به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش هه‌موو که‌سێک توانای کڕینی ویندۆزی ئۆریجناڵی نیه.
ده‌چمه لای ره‌زا که به‌کالۆریۆسی سۆفتوێری له زانکۆی تاران وه‌رگرتووه و ئێستا کاری پرۆگرامنووسی ده‌کات.
ره‌زا)ئه‌من پێموانیه پێویست به‌وه بکات هه‌موو به کارهێنه‌رانی کۆمپیۆته‌ر ویندۆزی ئۆریجناڵ به کاربێنن. به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیۆته‌ر بریتین له 3 ده‌سته؛
1. (که‌سانی ئاماتۆر یان ناشاره‌زا)
ئه‌مانه ئه‌و که‌سانه‌ن که وه‌کوو ئامرازیکی مۆڵتی میدیا که‌ڵک له کۆمپیۆته‌ر وه‌رده‌گرن و زۆرتر خۆیان به سه‌یرکردنی فیلم و گوێڕاگرتن بۆ مۆسیقا و گه‌شتوگوزار له ناو ئینته‌رنێت وهتد.. سه‌رقاڵ ده‌که‌ن. پاره خه‌جکردنی ئه‌م گرووپه بۆ کڕینی سۆفتوێری ئۆریجناڵ به واتای به فیڕۆدانی پاره‌که‌یانه،چوونکه که‌لکێکی ئه‌وتۆی لێوه‌رناگرن و به ته‌نیا زیانی مادی به خۆیان ده‌گه‌ینن.
2. (که‌سانی نیوه شاره‌زا)
بریتین له پرۆگرامنووسه سه‌ره‌تاییه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئاستی سه‌ره‌تاییدا کارکردن به هه‌ندێک پرۆگرام وه‌کوو فۆتۆشۆپ و میدیاستۆدیۆ و هتد... ده‌زانن و به‌رده‌وام ده‌ست له ریجێسترای ویندۆز وه‌رده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ویندۆزه‌که‌یشیان ئۆریجناڵ بێت هیچ جیاوازیه‌کی له گه‌ڵ کۆپیکراوه‌که‌یدا نابێت.
3. (که‌سانی شاره‌زا)
ئه‌م گروپه پسپۆریه‌کیان هه‌یه له بوارێک‌دا وکارکردن به‌کۆمپیۆته‌ر،پیشه وسه‌رچاوه‌ی داهاتیانه ویان له کۆمپانیا یان دامه‌زراوه و یان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ کار ده‌که‌ن و رێژه‌یه‌کی که‌م له به‌کارهێنه‌ران له‌هه‌رێمی کوردستان پیکدێنن.به‌رای من ئه‌م گرووپه پێویسته که نه‌ته‌نها ویندۆز،به‌ڵکوو هه‌موو سۆفتوێره‌کانیان ئۆریجناڵ بێت.
به‌کارنه‌هێنانی ویندۆزی ئۆریجناڵ به‌گشتی بۆ 3 هۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌مانه‌ن:
• به‌کارهێنه‌ر توانای کڕینی ویندۆزه‌که‌ی نیه.
• نا ئاگا بوونی به‌کارهێنه‌ر له بواری IT .
• ئیجرائه‌ت نه‌کردنی یاسای کۆپیرایت له هه‌رێمی کوردستان.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که ماڵپه‌ری افتاب و هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی دیکه له 25/3 بڵاویانکرده‌وه،به‌م نزیکانه کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هه‌موو ویندۆزه کۆپیکراوه‌کان له‌کار ده‌خات.
ئا: عه‌لی محه‌مه‌د
No comments:
Post a Comment